چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە رابگەیەنرێت
وێستگەنیوز_
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی ئادار و ئەمڕۆ چوارشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکییان، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە رابگەیەنرێت.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار تەواو کراوە و سبەینێ چوارشەممە، 26ی مانگ، پارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
بۆیە وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم لە 12ی ئەم مانگەدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە و یان لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە یان سبەی پێنجشەممە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت،
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەگەڵ هاتنی پارەکە لە بەغداوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکرێت.
ئەو پارەیەی بڕیارە ئەمڕۆ بۆ مووچەی مانگی سێ بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ، بڕی 945 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە.
هەروەها بڕیار دراوە، رۆژانی پشووش مووچە دابەشبکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین فەرمانگە و دەستە؛ پێش جەژن مووچەکانیان وەربگرن.
AM:11:24:26/03/2025
ئهم بابهته 2444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت