وه‌زاره‌تی دارایی: رێكاره‌كانی ناردنی ته‌موویلی مووچه‌ی مانگی ئازار ته‌واو كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رێكاره‌كانی ناردنی ته‌موویلی مووچه‌ی مانگی ئازار ته‌واو كرا و بڕیاره سبه‌ینێ پاره‌كه بخرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی ناردنی ته‌موویلی مووچه كه بڕه‌كه‌ی ( 954.880.467.779 ) نۆ سه‌دو په‌نجاو چوار ملیار و هه‌شت سه‌دو هه‌شتا ملیۆن و چوار سه‌دو شه‌ست و حه‌وت هه‌زارو حه‌وت سه‌دو حه‌فتاو نۆ دیناره وه‌ك ته‌موویلی مووچه‌ی مانگی ئازاری مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ته‌واو كرا".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "بڕیاره سبه‌ی پاره‌كه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".
PM:02:17:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت