شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ به‌غدا مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج ده‌نێرێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نییه.
ئه‌مشه‌و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "تا ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نییه و ئه‌گه‌ر هه‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێمیان لێ ئاگادار ده‌كرده‌وه".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاری داوه پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئادار به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیشه‌وه دابه‌ش بكات".
راشیگه‌یاند كه "چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خۆیان رایبگه‌یه‌نن كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت".
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن به‌غداوه پاره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكرنی ده‌كات.
ئاشكراشیكرد كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه، خشته‌ی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا دابه‌شده‌كرێت به‌جۆرێك تا رۆژی شه‌ممه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
PM:11:18:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت