سەرچاوەیەک: رێكارەكان بۆ ناردنی مووچەی مانگی 3 تەواو بوون و تەنها واژۆی تەیف سامی ماوە


وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچە كەمترین تێبینی لەسەر بووە و وردبینیی كۆتایی پێهاتووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بە وێستگەنیوزی راگەیاند،، لە ئێستادا وەفدی هەرێمی کوردستان كارەكانیان تەواو كردووە و وەزارەتی دارایی عێراق كەمترین تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆران هەبووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، وردبینی تەواو بووە و لە ئێستادا تەواوی رێكارەكان بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی 3 تەواو بوون و تەنها واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە بۆ ئەوەی مووچە رەوانەبكرێت.

ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستیشیكردەوە، پاش واژۆكردن تەموویلی مووچە ئەنجامدەدرێت و سبەی یاخود ئەمڕۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.


PM:12:18:24/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت