حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌زاره‌تی نه‌وت پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵ نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆنترۆڵی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23ی ئاداری 2025، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌تی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆنترۆڵی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كردبێت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه بگاته 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه".
روونیشیكرده‌وه كه بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی 16 دۆلاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زیادكردنی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ربڕی كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به بۆری له مانگی رابردوودا جێی بایه‌خپێدانی به‌رپرسانی عێراق بوو.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر بریكاری وه‌زیری نه‌وت له شوباتی رابردوودا رایگه‌یاند كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 185 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
PM:11:45:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت