نه‌بیل مه‌رسومی: ده‌بێت عێراق به‌رهه‌مهێنانی 125 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌مبكاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به پشكی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپیك پڵه‌سه‌وه، ده‌بێت عێراق له‌م مانگه‌وه به‌رهه‌مهێنانی 125 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
نه‌بیل مه‌رسومی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك پڵه‌سه‌وه، عێراق خۆبەخشانە له مانگی ئاداره‌وه تا مانگی حوزه‌یرانی 2026 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به ڕێژه‌ی 125 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مده‌كاته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ نزیكه‌ی 3.2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌وهۆیه‌وه داهاتی نه‌وتی عێراق به ڕێژه‌ی 262 ملیۆن دۆلار له مانگێكدا كه‌م ده‌بێته‌وه و ساڵانه زیاتر له 3.190 ملیار دۆلار ده‌كات".
نه‌بیل مه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م كاره‌ش كورتهێنانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025 زیاتر ده‌كات.
PM:12:02:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت