نرخی زێڕ بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئازاری 2025، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و بە 2943 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە سەرووی 2950 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکرد.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 530 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 618 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 648 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 706 هەزار دینارە
نرخی 1 لیرەی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە
AM:09:01:13/03/2025
ئهم بابهته 1740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت