حكومه‌تی عێراق دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان: مووچه مسۆگه‌ركراوه
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق
وێستگه‌نیوز-
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دڵنیایی دایه هاوڵاتیان كه مووچه و سه‌رجه‌م ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی به‌كاربردن مسۆگه‌ر كراوه.
باسم عه‌وادی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی عێراقیه، سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری وتی: "بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ڕابردو 212 ترلیۆن دینار بوو، له‌و بڕه 156 ترلیۆن دینار خه‌رجكراوه".
وتیشی: "90 ترلیۆنی بۆ مووچه و 40 ترلیۆنی بۆ بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و 27 ترلیۆن دیناریش بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان خه‌رجكرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ساڵی رابردوودا 12 ترلیۆن دینار له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ماوه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به نرخی نه‌وت له 70 بۆ 73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، له‌باره‌ی دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران و بودجه‌ی به‌كاربردن دڵنیاییدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه و بودجه‌ی به‌كاربردن مسۆگه‌ركراوه".
PM:11:41:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت