حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی شوباتی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڵاو كرده‌وه كه له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه مووچه دابه‌ش ناكرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و رۆژی سێشه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌كه دێت.
PM:05:17:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت