دوای رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بەهای لیرەی سوری بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
دوای رێککەوتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە بەهای لیرەی سوری لە ناوخۆی سوریا و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاداری 2025، بەهای یەک ملیۆن لیرە لە 126 هەزار دینارەوە بۆ 152 هەزار دینار بەرزبووەوە.
دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا له دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
AM:10:27:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت