"مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئیمزاكه‌ی ته‌یف سامی-یه"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئیمزاكه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراقه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئیمزاكردنه‌كه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئازاری 2025، ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری "سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی كورد" بڵاویكرده‌وه كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له به‌غدا به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كاره‌كانی ته‌واو بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجامی وردبینی ده‌گه‌یه‌نرێته ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی، كه بڕیاری خۆی ده‌دات سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات، كه بڕی 950 ملیار دیناری عێراقییه".
وتیشی: "بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوونی حكومه‌تی كوردستان به‌و مه‌رج و رێسایانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دیاریی كردووه كه دیارترینیان راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی و پابه‌ندبوونه به بڕگه ته‌كنیكییه‌كانی دیكه كه وه‌زاره‌ته‌كه داوای ده‌كات".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2ی ئازاری 2025، شاندێكی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 3ی ئاداره، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
له 2024یشدا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كۆتا مانگی دابه‌ش نه‌كرد، له 2023شدا به‌هه‌مانشێوه مووچی سێ مانگی كۆتایی دابه‌ش نه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ده‌یان مووچه‌ی ساڵانی پێشتر.
PM:05:01:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت