بیتکۆین ئاستێکی نوێی تۆمارکرد
وێستگەنیوز_
پاش پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەهای بیتکۆین بەڕێژەی زیاتر لە 20٪ بەراورد بە رۆژی دووشەممەی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
دوێنێ یەکشەممە 3ـی 3ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا رایگەیاند، ئەو بڕیاری جێبەجێکارییە کە سەبارەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان لە مانگی یەکدا واژۆیی کرد، دروستکردنی یەدەگێکی نوێ بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان لەخۆدەگرێت بەتایبەتی دراوەکانی بیتکۆین، ئیسەر، ریپل، سۆلانا و کاردانۆ.
ئەم قسەیە نوێ بوو بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان و بەر لەوە دۆناڵد ترەمپ ناوی ئەو دراوانەی وەکو یەدەگی دراوی دیجیتاڵی ناو نەهێنابوو؛ ناوبراو لە پۆستەکەیدا دەڵێت، "بیتکۆین و ئیسەر دەبنە چەقی یەدەگە نوێیەکەی ئەمریکا."
راستەوخۆ پاش ئەم پۆستەی سەرۆکی ئەمریکا، بەهای بیتکۆین بۆ 94 هەزار و 154 دۆلار بەرزبووەوە.
رۆژی هەینی، بەهای بیتکۆین بە نزیکەی 78 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و ئەم بەرزبوونەوە گۆرانکارییەکی خێرا و نوێیە بۆ دراوەکە.
AM:08:47:03/03/2025
ئهم بابهته 744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت