دۆلار دابەزینێکی گەورەی بەرامبەر دینار تۆمار کرد


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە بەهای دینار بەردەوامی بە بەرزبوونەوەکانی خۆی دا و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 250 دینارە.
 
لە ئێستادا، 100 دۆلار بە 5 هەزاری بە 146 هەزار و 250 دینارە و بە 25 هەزاری بە 146 هەزار و 150 دینارە.
 
ماوەیەکە دۆلار نرخەکەی لە دابەزیندایە، هۆکارێکی روون بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دینار نییە. بەپێی زانیارییەکانیش، دەوترێت لە ئێستادا "دۆلار زۆرە و کەمترین خواستی لەسەرە." 
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر رایگەیاندووە، "بانکی ناوەندی هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەدات و فرۆشتنی دۆلاری لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە ئاسان کردووە، هاوکات دۆخی عێراقیش ئارامە و هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دینار." 
  
ئەمساڵ یەکەم جارە بەهای دینار بەوشێوەیە بەرزبێتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانییە بە حەواڵە، بە نەختیش بەرامبەر 8 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە.
 
یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 162 هەزار دینارە و 3600 لیرەی تورکیش بەرامبەر 100 دۆلارە.


PM:04:16:02/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 22584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت