وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، دەست بە دابینکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاداری 2025، ماڵپەڕی "بغداد الیوم" لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "ئەو لیستەی حکومەتی هەرێم رەوانەی بەغدای کردووە، وردبینیی بۆ کراوە و لەماوەی دوو رۆژی داهاتووشدا، دەست بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکات، دواتر حکومەتی هەرێم راستەوخۆ لیستی مووچە رادەگەیەنێت".


AM:11:48:02/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت