نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له نزمبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی هاته خوار 70 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئاداری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 73 دۆلار و 18 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 66 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 69 دۆلار و 76 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 70 دۆلار و 13 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 857 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:22:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت