بەهای پای بەرزبووەوە و بیتکۆین دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 27ـی 2ـی 2025، نرخی بیتکۆین دابەزینێکی نوێێ تۆمارکرد و لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 15 هەزار دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەوە، لە ئێستادا نرخی یەک بیتکۆین 84 هەزارو 920 دۆلارە لە کاتێکدا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بیتکۆینێک نرخەکەی 99 هەزار دۆلار بوو.
بەگوێرەی لێکدانەوەی شارەزایانی دراوە ئەلکترۆن ییەکان، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەهۆی مەترسییەکانی ئەو شەڕە بازرگانییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی هاوبەشی بازرگانیی دروستیکردووە و لە ئەنجامدا گەشەی ئابووری خاوبووەتەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی دیکە دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی لە 11 مانگدا.
لە بەرامبەر ئەم دابەزینەدا، نرخی دراوی تازە لیستکراوی ئەلیکترۆنی 'پای' بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخی یەک دانەی نزیکبووەوە لە سێ دۆلار، ئەمەش لە ئەنجامی زیادبوونی خواست لەسەر کڕینی دراوەکە.
دراوی پای دراوێکی نوێێ لیستکراوە و لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەو هیوایەی لە داهاتوودا نرخەکەی بەرزتر ببێتەوە.
ئەم دراوە رۆژی 19ـی ئازاری ساڵی 2019 دروستکراوە و رۆژی 20ـی شوباتی 2025، دراوەکە بە دوو دۆلار لیست کرا.
لە دوای 30 خولەک لە خستنە بازاڕی فەرمی تۆڕەکانی پای لە مەین-نێت، نرخی دراوی پای نزیکەی 100% دابەزی. تەنها چەند کاتژمێرێک پێش لیستکردنی، لە دەوروبەری 35 دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام دواتر لە دەوروبەری 1.5 بۆ 2 دۆلاردا نرخەکەی یاری دەکرد.
AM:11:53:27/02/2025
ئهم بابهته 7892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت