تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی شوباتی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه مانگی شوبات ته‌واو بێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه، میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت: "ئەگەر هەیە ئەمساڵیش کێشەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگی شوبات 28 رۆژه و سبه‌ینێ 25ی مانگه، به‌ڵام تا ئێٍستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه تا خه‌رج بكرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 26ی شوبات حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات.
به‌وپێیه‌ش به‌هۆی هاتنی پشووه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌وه وردبینیكردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، كه هاوكات سه‌ره‌تای مانگی ئادار و مانگی ره‌مه‌زان ده‌كات.
به‌وته‌ی نه‌هرۆ ره‌واندزی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، گه‌ر چوارشه‌ممه لیسته‌كه بگاته به‌غدا و كێشه دروست نه‌بێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات ده‌نێرێت.
لای خۆیه‌وه میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ر به‌وانه، بڵاویكرده‌وه كه "یاسایەک خەریکە ریسی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد دەکاتەوە بە خوری و ئەگەر هەیە ئەمساڵیش کێشەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت".
میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له 17ی شوبات كه چه‌ند داواكارییه‌كی وه‌ك مه‌رجێك بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شوبات خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ناردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌مساڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بێ كێشه نییه".
له نووسراوه‌كه‌دا ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق سێ داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، كه بریتین له ته‌وتین، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی مانگی شوبات و راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت.
میدیاكه‌ی گۆڕان باس له‌وه ده‌كات كه داواكاری راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی مانگی شوبات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم له 12ی شوبات خستییه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بێ هیچ لێبڕینێك سه‌رجه‌م داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی بكات، دواتر ئه‌وانه به‌پێی یاسا نیوه‌ی داهاته‌كه له‌گه‌ڵ داهاتی شاره‌وانییه‌كان و پشكی هه‌رێم له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ره‌تكراوه‌یه و نایه‌وێت به‌غدا راسته‌وخۆ پاره بۆ پارێزگاكان بنێرێت.
PM:09:26:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت