وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: له قۆناغی یه‌كه‌مدا رۆژانه 185 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رۆژانه نزیكه‌ی 185 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕه‌كه‌ی ورده ورده بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع) وتی: "راگرتنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌ی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم دروستكردووه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ماوه‌یه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی، به ئامانجی گه‌یشتن به هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه كه‌مترین بڕی بڕیارلێدراوه له بودجه‌دا".
وتیشی: "له ئێستادا نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو بۆ هه‌نارده‌كردن له هه‌رێمدا 300 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا كه به‌شێكی بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌رخانكراوه، 185 هه‌زار به‌رمیلیشی بۆ هه‌نارده‌كردن ته‌رخان ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ماوه‌ی رابردوو وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌ردانی هه‌رێمی كرد و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌دواداچوون بۆ میكانیزمه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت" و "له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن".
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه "تیمه‌كانی ته‌كنیكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ پشكنینی بۆرییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دڵنیابوون له گونجاوی و ئاماده‌ییان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌یانه‌وه".
خزه‌یر دووپاتی كرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌یوه‌ندی به لایه‌نی توركیاوه كردووه بۆ زانینی ئاماده‌یی ئه‌و بۆرییه‌ی كه بۆ هه‌نارده‌كردن دیاری كراوه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌كه‌ین له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو".
راشیگه‌یاند كه "وه‌زاره‌تی نه‌وت پابه‌نده به به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه وه‌ك به‌شێك له دیدێكی ستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ هه‌رێم و لایه‌نی توركیی هه‌یه بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌نارده‌كردن".
PM:10:10:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت