وه‌زیری دارایی: ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر گۆڕینی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ران له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ ئاسایی
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر گۆڕینی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ران له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ گرێبه‌ستی ئاسایی، ده‌شڵێت: "چاوه‌ڕێین بۆ زیادكردنی میلاك له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوباتی 2025، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازیكرد له نوێنه‌رانی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی دامه‌زراوی په‌ره‌پێدان كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌وام ده‌كه‌ن و مووچه‌یان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆیه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، له دیدارێكدا وه‌زیری دارایی گوێبیستی داواكاریه‌كانیان بوو، "وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای زیادكردنی میلاك و ته‌رخانی داراییان بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردووه و چاوه‌ڕوانن له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو".
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناونیشانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ گرێبه‌ستی ئاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه "وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر گۆڕینی ناونیشانه‌كانیان له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ گرێبه‌ستی ئاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی".
PM:07:41:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت