نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كرد، هاوكات نرخی زێڕیش نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 74 دۆلار و 43 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 76 دۆلار و 28 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 70 دۆلار و 40 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 72 دۆلار و 57 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 935 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:23:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت