دراوی پای لیست کرا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دراوی پای بە دوو دۆلار لیستکرا و نرخەکەی لە گۆڕانی بەردەوامدایە.
پای، دراوێکی ئەلیکترۆنییە و بەکارهێنەرانی لە جیهاندا لە 70 ملیۆن کەس زیاترن کە لەناو مۆبایل، ئایپاد و کۆمپیتەرەکانیاندا دەتوانن هەڵیبگرن.
لە هەرێمی کوردستانیش، کەسانێکی زۆر دراوەکە بەکاردەهێنن و مامەڵەی پێوەدەکەن.
ئەم دراوە رۆژی 19ـی ئازاری ساڵی 2019 دروستکراوە و ئەمڕۆ 20ی شوباتی 2025، دراوەکە بە دوو دۆلار لیست کرا.
لە دوای 30 خولەک لە خستنە بازاڕی فەرمی تۆڕەکانی پای لە مەیننێت، نرخی دراوی پاینزیکەی 100% دابەزی. تەنها چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، لە دەوروبەری 35 دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێستا لە دەوروبەری 1.5 بۆ 2 دۆلاردایە.
ئاژانسی هەواڵەکانی Coinpedia دەڵێت، بەشێكی شارەزایان ترسیان لەوە هەیە کە نرخی دراوی پای زیاتر دابەزێت، کە ئەگەری هەیە لە خوار سفر دۆلارەوە دابەزێت. تەنها کات دەزانێت کە ئایا دراوەکە ڕووبەڕووی زەرەری زیاتر دەبێتەوە یان ئایا لیستکردن لە بۆرسەیەکی گەورەدا، دەتوانێت بەرزبوونەوەی زۆر پێویست بە نرخی پای-Pi بدات.
PM:12:06:20/02/2025
ئهم بابهته 2860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت