نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە سێ هەزار دۆلار نزیکبووەوە
وێستگەنیوز_
تا دێت نرخی زێڕ روو لە هەڵکشان دەکات و ئەمرۆ نرخەکەی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستەکانی مێژووی ئەو کانزایە هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانی لە پێناسە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و زیادبوونی گرژی و ناکۆکییە بازرگانییەکان دەگەرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی 2ـی 2025، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 2946 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیەتی.
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ ئاشکرای کردووە لە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، بانکە ناوەندییەکان 333 تۆن زێڕیان کڕیوە و ئەوەش لە ئاستی ساڵانەدا بەڕیژەی 54٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەم بەرزبوونەوانە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و دوێنێ لەگەڵ گەیشتنی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە جیهان دا بە 2939 دۆلار، بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی بازاڕەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان دا، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست و یەک مسقاڵی عەیار 21 گەیشتە 625 هەزار دینار.
AM:11:29:20/02/2025
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت