نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه و له‌مڕۆدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌روو 75 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 75 دۆلار و 41 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 71 دۆلار و 47 سه‌نت.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 913 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:08:17:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت