"سبه‌ینێ ده‌ست به ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌كرێت"
وێستگه‌نیوز-
میدیای یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه بڕیاره سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ستبكات به ته‌مویلكردنی مووچه‌ی مانگی دووی مووچه‌خۆرانی عیراق.
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند كه "به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕیاریداوه رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو خێراتر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ست ده‌كات به‌ته‌مویلكردنی پاره بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ته‌مویلكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقدا ته‌مویل بكرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ده‌بوو سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌ی ته‌رازوی پێداچوونه‌وه و لیستی مووچه‌ی مانگی دووی مووچه‌خۆرانی ته‌سلیمی به‌غدا بكردایه، به‌ڵام تائێستا هه‌رێم ته‌نها داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا ناردووه.
لای خۆیانه‌وه تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی سوپاسی پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی وه‌زیری داراییان كرد كه هه‌میشه هاوكار بووه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وایكردووه تێبینیه‌كانی تیمه‌كان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببنه‌وه.
PM:09:56:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 18740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت