مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەهۆی هاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغدا، مووچەی فەرمانبەرانی پلە (1،2،3) كەمدەبێتەوە بەجۆرێك پلە یەک مووچەكەی 66 هەزارو 500 دینار، پلە دوو مووچەكەی 61 هەزار و 250 دینار و پلە سێ مووچەكەی 36 هەزار و 750 دینار كەمدەبێتەوە.
عەبدولقادر ساڵح، شارەزای یاسایى و توێژهر له بوارى وهزیفهى گشتى رایگەیاندووە، "لەم رۆژانەدا باس و خواسێکى گەرم هەیە لەسەر هاوتاکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و عێراق بەپێى ئەو خشتەیەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە بڕیارى ژمارە (400) لە ساڵى 2015 متمانەى پێداوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەم هاوتا کردنەدا سەرەراى ئەوەى فەرمانبەرانى هەرێم بەهۆى راگرتنى پلەبەرزکردنەوەوە مانگانە سەدان هەزار دینار زیانیان بەرکەوتووە، لەم هەنگاوەشدا پلەکانى (1) و (2) و (3) بەهەمانشێوە جارێکى دیکە هەریەکەیان بەپێى بڕى مووچەکانیان زیانیان بەردەکەوێتەوە و دەیان هەزار لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە".
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر نمونەى فەرمانبەرێک وەربگرین کە دەرچووى زانکۆ بێت کە دەرماڵەى بڕوانامەکەى بریتییە لە (45%) ى مووچەى بنەڕەتى و یەک دەرماڵەى ناجێگیریشى بۆ حساب بکەین بەرێژەى 30% مووچەى بنەرەتی، ئەوا لەبەرەنجامى هاوتاکردنەکەوە بەپێى پلەکانیان بەم رێژانە مانگانە لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە:
- ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (1)دا مانگانە بڕى (66.500) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە.
- ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (2)دا مانگانە بڕى (61.250) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە.
- ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (3)دا مانگانە بڕى (36.750) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە.
AM:09:56:16/02/2025
ئهم بابهته 7476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت