مسقاڵێك زێڕ 10 هه‌زار دیناری کەمکرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مرۆ شەممە 15ی شوباتی 2025، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، یه‌ك مسقاڵی 10 هه‌زار دینار كه‌می كرد، له كاتێكدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا به به‌رده‌وامی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو به جۆرێك، یەک مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 21 گه‌یشته 620 هه‌زارو عه‌یاره 22 گه‌یشته 649 هه‌زار.
به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز له بازاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كۆیانكردووەته‌وه نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 610 هەزار دینارە و عەیار 22 بە 639 هەزار دینارە.
هەروەها جۆره‌كانی دیکەی زێڕ به‌مشێوه‌یه‌ن:
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 697 هەزار دینارە.
PM:12:20:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت