نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و له‌مڕۆدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌روو 75 دۆلاره، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 75 دۆلار و 18 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 71 دۆلار و 38 سه‌نت.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 932 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:09:32:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت