نرخی نه‌وت و زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 76 دۆلار و 13 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 75 دۆلار و 19 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 72 دۆلار و 53 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 71 دۆلار و 45 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 918 دۆلار.
AM:08:23:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت