لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە رۆژی دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ) لە شاری بەغدا، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (٩) ساڵی (٢٠١٤)ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "رێککەوتنەکە بەجۆرێکە ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە".
PM:01:20:10/02/2025
ئهم بابهته 1972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت