نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌روو 74 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 74 دۆلار و 66 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 74 دۆلار و 64 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 71 دۆلار سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 70 دۆلار و 87 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 861 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:19:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت