وه‌زیری نه‌وتی عێراق: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه رێكاره‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ده‌ستپێكرد، ده‌شڵێت: "ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی عیراقییه‌ی وت كه "وه‌زاره‌تی نه‌وت، هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و نووسراوی فه‌رمی بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی فیدراڵی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانییه‌وه هه‌نارده‌ی بكات.
وتیشی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا رێكار هه‌ن، بۆ ئاماده‌كردنی هێڵی بۆریی عێراق - توركیا به مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی بۆریی عێراق-توركیاوه هه‌نارده بكرێت رۆژانه له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر نابێت".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند كه ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانن له نێوان هه‌ردوولا رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت".
PM:10:50:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت