پاشه‌كه‌وت.. نزیكترین چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابه‌شنه‌كراوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ناردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كات. به‌پێی به‌دواداچونێكی وێستگه‌نیوز پاشه‌كه‌وت نزیكترین چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ده‌بێت.
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مووچه‌ی 11 مانگی ساڵی رابردوو (2024)یان وه‌رگرتووه و تا ئێستا چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی 12ی ئه‌و ساڵه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، عێراق به نه‌ناردنی پاره تۆمه‌تبار ده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش رایگه‌یاندووه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كانی 2024ـی ناردووه.
ماوه‌ی سێ رۆژه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی مووچه له به‌غداده و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاوازییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجام داوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كان، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كان رێككه‌وتن بووه له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025.
ئه‌گه‌رچی مووچه‌ی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو دابه‌شنه‌كراوه، به‌ڵام مووچه‌ی ئه‌و مانگه له هیچ كوێیه‌كی لێدوان و راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نییه.
زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی وێستگه‌نیوز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیاری خه‌رجكردنی بۆ ده‌ربكرێت، عێراق بۆ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ (2025)ی ده‌نێرێت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه‌نیوز، پاشه‌كه‌وت نزیكترین چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی 12 ساڵی رابردوو ده‌بێت، دیار نییه دواتر چۆن چاره‌سه‌ری پرسه‌كه ده‌كرێت.
مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2024 كۆتا مووچه بووه له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرابێت و چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو نادیاره، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕۆژی 5ـی كانوونی دووه‌می 2025 ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی كرد و ڕۆژی 8ـی هه‌مان مانگ كۆتایی به دابه‌شكردنی هێنا.
ئه‌گه‌رچی ڕۆژی 26ـی كانوونی دووه‌می 2025 وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام دژی دابه‌شنه‌كردنی مووچه زۆرێك له مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ بایكۆتی ده‌وام، ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی خێمه‌یان هه‌ڵداوه و مانیان له خواردن گرتووه.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو و كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ سه‌ره‌كیترین داواكاری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ری مانگرتووه.
PM:05:52:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت