وێستگەنیوز_
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دا و بەو پێیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. هاوکات، ئەمشەو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان "لە دوو بەیاننامەیەی جیا بەجیا پاڵپشتی لەهەمواری یاسا بودجەی گشتی عێراق دەکەن."
د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، بەپێی یاساکە "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوە، نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان بە 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ، هەروەها لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات."
هەروەها، "بە گوێرەی یاساکە، لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات."
غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "هەمووان دڵخۆشبوین بەتێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی گشتی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە تێپەڕبوونی ئەم پڕۆژە یاساییە، هەرێمی كوردستان زۆرێك لە مافە داراییەكانی لە بەغداوە جێگیر و دەستەبەر دەبێت و دۆخی دارایی و ئابووری هەرێم لە خراپەوە بۆ زۆر باش تەجاوەز دەكات."
لای خۆیەوە، مهریوان قهرهنی، جێگری سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق له ئهكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووك ڕایگهیاندووە، پاش ماوەیەكی زۆر و مشتومڕێكی زۆر، لە كۆتاییدا ئەو هەموارەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە حكومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردبوو، پەسەند كرا و بوو بە یاسا.
دەشڵێت: تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ 16 دۆلار بەرز بكرێتەوە و پارەكە لە بودجەی سیادیی عێراق بدرێت.
مهریوان قهرهنی باس لەوەشدەکات: "لە ماوەی 60 رۆژدا تێچووی فیعلی لە لایەن تیمێكی تەكنیكیی نێودەوڵەتی كە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رادەسپێردرێت، دیاری بكرێت. ئەگەر ئەمە نەكرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تێچووەكە دیاری دەكات."
PM:03:49:02/02/2025
ئهم بابهته 980
جار خوێنراوهتهوه