جارێكی‌ تر داهاتی‌ سلێمانی كه‌میكرد


وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌راورد به‌ داهاتی هه‌فته‌ی‌ پێشوو، كه‌میكردووه‌.


ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 25ی كانوونی‌ دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 31ی كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025، بڕی 14 ملیار و 941 ملیۆن و 646 هه‌زار و 14 دینار بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌و بڕه‌ 13 ملیار و 58 ملیۆن و 454 هه‌زار و 9 دیناری نه‌ختینه‌یه‌ كه‌ سه‌دا 87ی‌ كۆی‌ داهاته‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ 1 ملیار و 883 ملیۆن و 191 هه‌زار و 600 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ رێژه‌ی 13% پێكده‌هێنێت.

 ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ داهاتی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو، به‌ڕێژه‌ی‌ 31.149% زیادیكردووه‌.
به‌وپێیه‌ش داهاتی‌ ئه‌م مانگه‌ 59 ملیار و 486 ملیۆن و 460 هه‌زار و 140 دینار بووه‌ كه‌ به‌راورد به‌ مانگی‌ رابردوو سه‌دا 6.663 زیادیكردووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.



AM:11:56:31/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت