"به‌رنامه‌یه‌ك ملیۆنان دۆلاری كوردی قفڵ كرد"
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی بواری ئایتی رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی مێتا ترانزه‌كشنس (meta transactions) ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شی پاره راكێشانی یان ده‌رهێنانی قفڵ كردووه و رێگه به به‌شداربوانی نادات پاره‌كانیان رابكێشن و ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش وه‌جبه‌یه‌كی تری هه‌ڵخه‌ڵتاند و ملیۆنان دۆلاری كوردی قفڵ كردووه".
سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین شاره‌زای بواری ئایتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كوردێكی زۆر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه‌و له ساڵی 2023ه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ی 8 بۆ 10 ملیۆن دۆلاری به‌شداربوانی كوردی تێدایه واته ئه‌و پاره‌یه ته‌نها هی كورده‌كانه".
نووسیوشیه‌تی: "ئه‌م به‌رنامه‌یه له سه‌ره‌تای خۆ تۆماركردنی به‌شداربووان به مه‌ترسییه‌كی كه‌م و له رێگه‌ی ژیریی ده‌ستكرده‌وه ئۆتۆماتیك وه‌به‌رهێنانی بۆ ده‌كردیت و بڕێك پاره‌ی ده‌دا به به‌شداربووانی تازه وه‌ك شیرینی به‌شداریی كردن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "تۆماربون یان داخڵ بون له رێگه‌ی كه‌سێكی ناو به‌رنامه‌كه‌وه ده‌كرا و ده‌بوو كۆدی به‌شداربوویه‌ك وه‌ك ریفرێنس به‌كاربهێنی، كه هه‌موو جوڵه‌یه‌كت ده‌بووه پاره بۆ ئه‌و كه‌سه. قازانجی رۆژانه له‌ناو به‌رنامه‌كه به‌پێی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌بوو كه رۆژانه داخڵت ده‌كرده ناوی، تا پاره‌ی زۆرت بدایه ئه‌وانیش قازانجی زۆرتریان ده‌به‌خشییه به‌شداربووه‌كه".
به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه "به‌شداربوویه‌كی زۆر وایانده‌زانی هه‌نگوینیان له‌ناو داردا دۆزیوه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه له‌ئێستادا قفڵ بووه و كه‌س ناتوانێت پاره‌كانی له‌ناو به‌رنامه‌كه رابكێشێت، به‌ڵام هێشتا به‌رنامه‌كه كارده‌كات و نه‌كوژاوه‌ته‌وه".
سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین راشیگه‌یاندووه كه "له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكانێك به سه‌رچاوه‌ی رزقی خۆیان زانی و پێیان قبوڵ نه‌كرا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت. چیرۆكه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاپه سكامه‌كان هه‌رگیز كۆتایی نایات".
PM:11:28:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت