ئاژانسێكی عێراقی داواكارییه‌كانی ته‌یف سامی له وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسێكی عێراقی داواكارییه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق له وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی راگه‌یاندووه كه پرسی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی هاتووه.
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، زانیاری سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه، له دیداره‌كه‌یدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه پرسی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024 كۆتایی هاتووه، چونكه پێشتر عێراق ناردوویه‌تی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی راگه‌یاندووه كه "هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و مووچه‌ی مانگی 1ی ساڵی 2025ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا پابه‌ندی داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بن، و 50%ی داهاته‌كان بنێرن بۆ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌یف سامی داوای له شانده‌كه كردووه كه "ده‌بێت مانگانه میزانیه‌ی پێداچوونه‌وه له كاتی خۆیدا بنێردرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێبكات، هه‌روه‌ها هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌بێت UPN ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌وانه‌شی كه UPN و بایۆمه‌ترییان نییه مووچه‌كانیان پێ‌نادرێت:.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 21ی كانوونی دووه‌می 2025ه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كانوونی یه‌كه‌می 2024ی دابه‌ش نه‌كردووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
پێشنریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:02:49:21/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 12100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت