عێراق ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌ستی كردووه به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می 2025ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی رێكاره‌كانی دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ مانگی یه‌ك ده‌ستپێكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا له یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین، ده‌كات نوێنه‌ره ڕێگه‌پێدراوه‌كانیان بنێرن بۆ ته‌واوكردنی پێویستییه‌كانی دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده‌كانیان، به پابه‌ندبوون به خشته‌ی دارایی مانگانه‌ی په‌سه‌ندكراو و جێبه‌جێكردنی هه‌موو پێداویستییه داراییه داواكراوه‌كان".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 19ی كانوونی دووه‌می 2025ه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كانوونی یه‌كه‌می 2024ی دابه‌ش نه‌كردووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
پێشنریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:12:09:19/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت