به‌های دراوه‌كه‌ی تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا شه‌وی هه‌ینی خستنه‌بازاڕی دراوی دیجیتاڵی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كڕینی كه كۆی به‌هاكه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا بۆ چه‌ند ملیار دۆلارێك به‌رزبووه‌وه.
به‌های دراوه‌كه‌ی تره‌مپ، كه له كاتی راگه‌یاندنیدا له رۆژی شه‌ممه ته‌نیا 18 سه‌نت بوو، به‌خێرایی به‌رزبووه‌وه بۆ 21 دۆلار و 51 سه‌نت، به چه‌شنێك قه‌باره‌ی بازاڕی ئه‌و دراوه دیجیتاڵییه ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلار.
له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا به‌ناوی Truth Social و له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (X) بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ئه‌م دراوه دیجیتاڵییه نوێیه‌ی وه‌ك "دراوێكی Meme" ناساندووه.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، "دراوی Meme" هیچ سوودێكی ئابووری و مامه‌ڵه‌كردنی نییه، و زۆرجار وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌ك پێناسه ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پڕۆژه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 200 ملیۆن (یه‌كه) له‌م دراوه خراوه‌ته بازاڕه‌وه، له كاتێكدا كۆمپانیای "Fight Fight Fight" به‌نیازه له ماوه‌ی 3 ساڵدا 800 ملیۆنی دیكه زیاد بكات.
دروستكه‌رانی ئه‌م سه‌رمایه دیجیتاڵییه نوێیه، له‌نێویاندا دۆناڵد تره‌مپ، كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و یه‌كانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا نه‌خراونه‌ته بازاڕه‌وه، و به‌و نرخه‌ی ئێستا له‌ڕووی تیۆریه‌وه به‌های نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلاره.
AM:11:45:19/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 5856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت