عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: مووچه‌ی مانگی (12)یان به‌زوڵم خوارد


وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هۆشداری‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی مانگی (12)یان به‌زوڵم خوارد".


عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "مووچه‌ی مانگی (12)یان به‌زوڵم خوارد، به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن.. كێشه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ و دواتریش دروستده‌بێت..".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ورده‌كاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ی‌ 15ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025ه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ دیار نییه‌.

 حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ نه‌ناردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ عێراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ناردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ هه‌رێم دابه‌شی‌ ناكه‌ن.

پێشتریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.


PM:04:37:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت