د. نه‌رمین مه‌عروف: عێراق 10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دیناری بۆ ته‌مویلی موچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجكردووه
وێستگه‌نیوز-
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له 2024دا عێراق 10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دیناری بۆ ته‌مویلی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجكردووه، ده‌شڵێت: "به‌وپێیه‌ش بڕی تەمویلکراو بۆ مووچەی هەرێم لە 2024دا کەمترە لە کۆی تەرخانکراو".
د. نه‌رمین مه‌عروف كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له راگه‌یه‌ندراوێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ( بودجه، ژمێركاری، قه‌رزی گشتی) له وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ به‌ڕێوه‌چوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆ و به‌دواداچوون بۆ بڕ و رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ساڵی پار و ته‌مویلكردنی پرۆژه نوێ و به‌رده‌وامه‌كانی وه‌به‌رهێنان، هه‌مواری یاسای بودجه، قه‌رزه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق، كورتهێنانی بودجه، پشكی هه‌رێم له بودجه و مووچه، و چه‌ند بابه‌تێكیتری دارایی..".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێت: "به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌ركه‌وت تاكۆتایی مانگی 12ی 2024 له‌كۆی زیاتر له 89 تریلیۆن و 743ملیار و 203 ملیۆن دینار بۆ مووچه له عێراق، نزیكه‌ی 10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دینار بۆ ته‌مویلی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم (فه‌رمانبه‌ران + خانه‌نشینان+ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی) خه‌رجكراوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه "ده‌كاته رێژه‌ی ( 11.96%)ی كۆی خه‌رجكراو بۆ مووچه‌ی عێراق و (6.86٪)ی كۆی خه‌رجكراوی كرداری بودجه كه نزیكه‌ی 156 تریلیۆن و 510 ملیار دینار بووه".
د. نه‌رمین مه‌عروف راشیگه‌یاندووه كه "به‌م پێیه‌ش بڕی ته‌مویلكراو بۆ مووچه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی 2024 كه‌متره له كۆی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی 2024 كه به 11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن 335 هه‌زار دینار خه‌مڵێنرابوو له كۆی زیاتر له 95 تریلیۆن دینار ته‌رخانكراوی بودجه بۆ مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆرانی عێراق له ساڵی 2024دا".
PM:10:40:13/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت