هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: مووچه‌ی مانگی 12 نافه‌وتێت


وێستگه‌نیوز-
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم و ده‌ڵێت: "مووچه‌ی مانگی 12 نافه‌وتێت".


هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: "حكومه‌تی‌ عێراق ناتوانێت مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و بیخوات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ی‌ 13ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025ه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ دیار نییه‌.

 حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ نه‌ناردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كورد باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ عێراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ناردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ هه‌رێم دابه‌شی‌ ناكه‌ن.

پێشتریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.


PM:07:28:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو