ته‌یف سامی: مووچه‌ی مانگی 12مان ناردووه‌ بۆ هه‌رێم و به‌رپرس نین له‌ دابه‌شنه‌كردنی


وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ دارایی عێراق دڵنیایی دا له‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ ساڵی‌ 2025دا زامن كراوه‌، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی مانگی 12مان ناردووه‌ بۆ هه‌رێم و  به‌رپرس نین له‌ دابه‌شنه‌كردنی".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌یف سامی‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق له‌گه‌ڵ‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبۆوه‌ و چه‌ند پرسێكی‌ روونكردنه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌یف سامی وتی‌: "مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025 دا بە تەواوەتی دابینکراوە".

وتیشی‌: "حکومه تی فیدراڵ زیاتر له 11 تریلیۆن دینار مووچه ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و خۆشیان داهاتی ناوخۆیان به‌بێ فرۆشتنی نه‌وت زیاتر بووه‌ له‌ 4 ترلیۆن دینار، كه‌چی ته‌نیا 320 ملیار دیناریان بۆ ئێمه‌ ناردووه‌!".

باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتییان راده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كردووه‌".

ته‌یف سامی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی‌ تر وه‌كو مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12 بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نانێرێت.


PM:08:49:11/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت