نوێترین لێدوانی ته‌یف سامی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند كه مووچه‌ی 12 مانگی ساڵی 2024ی بۆ هه‌رێم ناردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی دارایی كۆبۆوه.
ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی وتی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ناردوه هێشتا 450 بۆ 600 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه.
وتیشی: "پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵی 2024ی عێراقدا 20 تریلیۆن دینار بووه، به‌ڵام ته‌نها زیاتر له 10 تریلیۆن نێردراوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی پێ دابه‌شكراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌رچه‌نده ساڵی دارایی كۆتایهاتووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت پاره‌ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردو بۆ هه‌رێم بنێرێت، چونكه ئه‌وه ئه‌ركه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی روونه و ده‌بێت مووچه بنێرێت".
لای خۆیه‌وه د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، بڕیاردراوه به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو.
به‌ڵام د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت كه "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ تەیف سامی، پرسیاری مووچەی مانگی 12مان لێکرد و ئەویش وتی، لە 2024دا 12 مووچەم ناردووە، ئەگەر بڕیارێک نەدرێت، هیچ پارەیەکی دیکە نانێرم".
PM:06:13:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 7068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت