واده‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (12) راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 8ی كانوونی دووه‌می 2025، هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 12 به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و لیواكانی پیاده دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان(ژمێریاری سه‌ربازی)، ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی ئه‌نجام داون".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی كانوونی دووه‌م 2025 هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 2024/12، دابه‌شده‌كرێت.
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا (37 هه‌زار و 730) پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن كه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی گرنگه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێی گه‌یشتوه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له هه‌مانكاتدا به‌شێكی تری پێشمه‌رگه له‌رێگای سیسته‌می بانكیه‌وه هاوكاری وه‌رده‌گرن و له‌كاتێكی نزیك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سیسته‌مكردنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كۆتایی دێت.
PM:05:38:07/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت