واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست رایگه‌یاند كه رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، مووچه‌ی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش دابه‌ش ده‌كرێت.
كارۆخ عه‌بدوڵا نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "رۆژی سێ شه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌م موچه‌ی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبه‌ست دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و سبه‌ی دووشه‌ممه مانگی 11 ده‌كرێته چه‌ك".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا شایسته‌ی مانگه‌كانی (7 و 8)ی ساڵی 2024 مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌سنوری په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێر و ده‌هۆك دابه‌شنه‌كراوه".
نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌ڵێت: "بڕیاره دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌ش بكرێت".
راشیگه‌یاند كه شایسته‌ی مانگه‌كانی (7 و 8)ی ساڵی 2024 له‌سنوری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی به‌ر له‌سه‌ری ساڵ دابه‌شكراوه.
ژماره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌هه‌رێم نزیكه‌ی 38 هه‌زاره و مووچه‌ی مانگانه‌یان به‌تێكڕای نزیكه‌ی 19 ملیار دیناره، مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر گرێبه‌ستێك له‌نێوان 400 - 500 هه‌زاره.
PM:09:53:05/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت