سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 11 ده‌كرێت


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سبه‌ینێ‌ ده‌ست بكات به‌ دابه‌شكردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ 2024ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نێردراوه‌.


رۆژی 2ی كانونی دووه‌می 2025ه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (2025/1/5) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ (2025/1/8) كۆتایی دێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نادیاره‌.

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، "له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێم كه‌ ڕۆژی 15/12/2024 له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری دارایی عێراق به‌ڵێنیدا كه‌ ته‌مویلی مانگی 12 و ئه‌و بڕه‌ی بۆ مانگی ی11 پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رخانكراوێكمان له‌ پشكی هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ هه‌یه‌ و به‌پێی یاسا ده‌توانین گواستنه‌وه‌ (المناقله‌)ی پێ بكه‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌، به‌ڵام دوای چه‌ندین بڕیار بۆ گواستنه‌وه‌ی بڕی 430 ملیار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵ به‌ڵام كێشه‌ی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنی دروست كرا".

ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌یه‌:


AM:09:09:04/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت