لە 2024ـدا نرخی بیتکۆین 125% بەرزبووەتەوە
وێستگەنیوز_
لە ساڵی 2024 دا نرخی بیتکۆین زیاتر لە 53 هەزار دۆلار بەرزبووەوە. "پێشبینیی شارەزایان ئەوەیە لە ساڵی 2025ـیش لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت."
1ـی 1ـی 2024، نرخی یەک بیتکۆین بە 42 هەزار و 150 دۆلار بوو. ئێستا کە کۆتایی ساڵە و چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ ساڵی نوێ، نرخەکەی بە زیاتر لە 95 هەزار و 700 دۆلارە، واتا ئەمساڵ نرخەکەی 125% بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی مێژوویی بیتکۆین لە سەرەتای ئەم ساڵ دا دەستیپێکرد، کاتێک سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، لیژنەی ئاڵوگۆڕی کاڵا و پشکەکانی ئەمریکا داواکاریی 13 کۆمپانیای دراوە دیجیتاڵییەکانی بۆ دامەزراندنی سندووقی مامەڵەی بیتکۆین لە بازاڕی وڵاتەکە پەسندکرد.
هاوکات، دوای سەرکەوتنی ترەمپیش لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دراوە دیجیتاڵییەکان و بیتکۆین زیاتر بەرزبوونەوە.
17ـی ئەم مانگە، نرخی بیتکۆین 108 هەزار دۆلاری تێپەڕاند کە بەرزترین ئاستی بووە لە مێژووی مامەڵەکاندا.
PM:08:06:31/12/2024
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت