وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی دوانزه‌مان ته‌واوكرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ته‌مویلكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و پارێزگاكانی ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی له وه‌زاره‌تی دارایی، پرۆسه‌ی ته‌مویلكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م ته‌واو كرد".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه كۆمه‌ڵێك رێكاریی ته‌كنیكی و ژمێریاریی له‌گه‌ڵ بوو، له‌وانه وردبینیكردن له ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی ساڵی دارایی و ئاماده‌كردنی حساباتی كۆتایی".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م رێكارانه پێویستن بۆ گه‌ره‌نتیكردنی شه‌فافیه‌ت و وردبینیی له تۆماره داراییه‌كاندا".
راشیگه‌یاندووه كه وه‌ك وه‌زاره‌ت "رێوشوێنی به‌په‌له ده‌گرینه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌ی ته‌مویلكردن و گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌ران شایسته‌ی ته‌واوه‌تیی خۆیان وه‌رده‌گرن، هاوتا له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به ستاندارده‌كانی لێهاتوویی و شه‌فافیه‌ت".
دارایی عێراق داواش له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات كه "به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و دڵنیابن له دروستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا".
به‌پێی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بێت، به‌وشێوه‌یه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ كه دواهه‌مین رۆژی ساڵه، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م (11) و كانوونی یه‌كه‌م (12)یان دابه‌ش نه‌كردووه و نازانرێت كه‌ی مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:02:48:31/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت