لەسەر داوای بازرگانان بۆماوەی سێ رۆژ بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دادەخرێت


وێستگەنیوز_

بە بۆنەی پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی زایینی و نزیکبوونەوەی پشووەکان، "لەسەر داوای بازرگانانی دراو بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بازاڕی دۆلارەکە سلێمانی دابخرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 12ـی 2024، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند: لەسەر داواى زۆرینەى بازرگانانى بازاڕی ئاڵوگۆڕى دراوی شارەکە  لە 1ـی 1ـی 2025 تا 3ـی 1ـی 2025 پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژى شەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە 4ـی 1ـی 2025، بازاڕەکە دەکرێتەوە و کارەکانیان ئاسایی دەبێتەوە.

پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێی 2025، 11 ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند و لە 25ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە 5ـی 1ـی 2025 کۆتایی دێت.


AM:11:00:30/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت