بەشێک لە مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە


وێستگەنیوز-

چوار بانک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بەشێک لە مووچەخۆران ئاگاداردەکەنەوە دەڵێن دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانتان.


بانکی شارەزوور رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2024 دەوام دەکەین، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە هەر کەسێک مووچەی مانگی 10ی وەرنەگرتووە دەتوانن بێن مووچەکانیان وەربگرن".

هەروەها هەریەک لە بانکەکانی دەربەندیخان و چەمچەماڵ و چەرمۆ سبەینێ دەوامیان دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2024 تاوەکو رۆژی 5ی کانونی دووەمی 2025 پشووی فەرمی دەبێت.







PM:10:11:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 8216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت